د.لەتیف رەشید: توندوتیژی دژ بە ژنان پێچەوانەی یاسا و ئایینە
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــ
سەرۆککۆماری عیراق رایدەگەیەنێت:"توندوتیژی دژ بە ژنان پێچەوانەی یاسا و ئایینە و دەبێت هەموومافەکانیان لەسەرجەم کایەکاندا پارێزراوبێت".
لە نوسینگەی عەمار حەکیم حەڤدەهەمین کۆنگرەی رۆژی ئیسلامی بۆ روبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژیژنان بەڕێوەچوو، تێیدا د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"لەم چەندساڵەی دواییدا دیاردەی توندوتیژی دژ بە مرۆڤ بە گشتی و ژنان بەتایبەتی، بە هۆی ململانێی سیاسی وتیرۆرەوە پەرەی سەندووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی سۆشیال میدیا زیاتر دەرکەوتووە و مەترسی لەسەریەکریزی پێکهاتەی خێزانی عێراقی دروستکردووە".
لە میانی وتارەکەیدا سەرۆک کۆماری عیراق راشیگەیاند:" توندوتیژی دژ بە ژنان پێچەوانەی یاسا و ئایینەو دەبێت هەموو مافەکانیان لەسەرجەم کایەکاندا پارێزراوبێت".
ئاشکراشیکرد:" زۆرێک لە ژنانی عیراق، بە دەست سیاسەتی رژێمە دەسەڵاتدارە یەک لە دوای یەکەکانرووبەروی تاڵاوبونەتەوە و سیاسەتی دورخستنەوە و پەراوێزخستنیان بەرانبەر کراوە، بە بیانووی نەبوونیئەزموون و لێهاتوویی بە سنورداری ماونەتەوە لەو رۆڵەی کە پێیان سپێردراوە، ئەمەش مافەکانیانی زەوتکردووە. ئەوان تووشی چەندین کاری نامرۆڤانە بوون، لەوانە هاوسەرگیریی زۆرەملێ و نەریتەقێزەونەکانی تری کۆمەڵایەتی".