هاوسەرۆكی دەم پارتی: هاكان فیدان كاتێك چاوەكانی دادەخات هەمو شوێنێك وەك شەو دەبینێت
کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ
تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی وەڵامی لێدوانەكانی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیالەبارەی كوردانی سوریا دەداتەوەو دەڵێت، فیدان كاتێك چاوەكانی دادەخات هەمو شوێنێك وەك شەودەبینێت و وا دەزانێت كورد بونی نییە، هیوادارین چاوەكانی بكاتەوە.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، دوێنێ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدالەگەڵ هاوتا سورییەكەی لە ئەنقەرە، هێرشی كردە سەر یەپەگەو هەسەدە.
تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا وەڵامی قسەكان وەزیری دەرەوەیتوركیای دایەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی هەسەدەو یەپەگەوە، ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان خۆیان لەگەڵ پڕۆسەیسیاسی نوێ لە سوریا ناگونجێنن و وتیشی، نە دوای رێككەوتنەكەی 10ی ئازاری نێوان دیمەشق وهەسەدەو نە دوای ئەو پڕۆسەیەی كە لە سوریا بەڕێوەدەچێت، لای یەپەگە هیچ گۆڕانکارییەکیدڵنیاکەرەوە لە نابینین کە دەربڕی ئەوە بێت مەترسی لە کردە چەکدارییەکان نەماوە و هەروەها یەپەگەیتۆمەتبار كرد بەوەی كە كات دەكوژێت بە ئامانج "سودمەندبون لە قەیرانێک کە ڕەنگە ڕوبدات.
با وانەزانن ئەوە نابینین" و پێشی وایە ئەو "ئەو ئەنجامەی پەکەکە/یەپەگە چاوەڕوانی دەکات، لە سوریابەدی نایەت."
لەبەرامبەر ئەوەدا تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە چاوپێكەوتنێكدا رەخنەی لەو لێدوانانەیهاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت و وتی، هاکان فیدان لە کابینەی سوریادا نییە، بەڵام هەموکارێکی بریتییە لە رێگری لە دەستکەوتەکانی کورد لە سوریا.
جەختیشی كردەوە، هاکان فیدان هەموو کار و چالاکییەکانی لەسەر تێکدانی دەستکەوتەکانی کوردچڕکردوەتەوە و هەموو جیهانیش ئەمە دەبینێت و دۆخێکی جێگەی داخە.
ئەوەشی خستەڕوو، "هەر کەسێک بە رۆژی روناک چاوەکانی دابخات، هەمو شوێنێک وەکو شەودەبینێت، بەڵام تەنیا بۆ ئەو شەوە، چونکە دەرەوە روناکە و رۆژە، هاکان فیدانیش کاتێک چاوەکانیدادەخات، هەمو شوێنێک وەکو شەو دەبینێت، کاتێک چاوەکانی دادەخات، وا دەزانێت کورد بونی نییە،بەڵام هاکان بەگ هەڵەیە و هیوادارین لە داهاتویەکی نزیکدا چاوەکانی بکاتەوە، راستییەکان ببینێت وزمانێک بەکاربهێنێت کە خزمەت بە چارەسەری بکات."
هاوسەرۆكی دەم پارتی جەختی كردەوە كە كورد چ دیمەشقی پایتەختی سوریاو چ لە ئەنقەرەی پایتەخیتورکیاش بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێت.