بەغدا سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــــ
حكومەتی عێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان، نەوت، دارایی و دیوانیچاودێری دارایی فیدراڵی و نوسینگەی سەرۆكی دیوان كراوە.
بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی، مەرجەكانی حكومەتی عیراق بۆ خەرجكردنی موچەی مانگیشەشی موچەخۆرانی هەرێم بریتین لەمانەی خوارەوە:
1: تەواوكردنی پرۆسەی بەبانكیكردنی موچە.
2: دیاریكردنی پشكی حكومەتی عیراق لە داهاتی
نانەوتی هەرێم.
3: رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
286 جار خوێندراوهتهوه