زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن خەرجدەکرێت
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــ
لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، مشتومڕەکان لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لایەنەکان بۆبانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان خەرجی دەکەن، زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا عێراق و هەرێم توشی قەیرانیخزمەتگوزاریی و ئابوریى سەخت بونەتەوە.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵناوچەکانی دیکە ئارامتر دەردەکەوێت، بەڵام تەرکیزی دارایی ڕاستەقینە لە شارە جێناکۆکەکانی وەککەرکوک و نەینەوا بە ڕونی دیارە، کە شەڕی نفوزی سیاسی لەسەر ناسنامە و سەربەخۆیی یەکتردەبڕێت.
فەرمان حسێن توێژەری ئابوری لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێم تەرخانکراوەوبەراوردی کردوە بە پارێزگاكانى ترى عێراق، لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن؛ ئەوەى رونكردۆتەوە،زۆرترین بەشە خەرجییەکان لە کەرکوک و نەینەوا چڕبونەتەوە، ئەوەش بێگومان بە مەبەستى پاراستنیبونی کوردە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
فەرمان لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئەوەى راگەیاندوە كە پێدەچێت بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێم تائێستا سنوردار بێت، بەڵام گەورەترین خەرجی لایەنە کوردستانییەکان بەتایبەت لایەنە گەورەکان لە ناوچەکێشە لەسەرەکانە، بەتایبەتی کەرکوک و نەینەوا، چونکە ڕکابەريی لەو ناوچانەدا قورسە، لەبەرئەوەئەوانیش دەیانەوێت بونی کورد بپارێزن.
بەپێى وتەكانى ئەو توێژەرە ئابورییە؛ لە ڕۆژانی داهاتودا خەرجی بۆ هەڵبژاردن زیاد دەکات، پێشبینیشدەکرێت ئەو بڕە پارەیەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرجەم لایەنەکان خەرج دەکرێت، لە 100 ملیاردینار تێپەڕێت، كە ئەوپارەیەش بۆ خەرجی کاندیدەكان و بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیان تەرخان دەكرێت.
لەلایەكى ترەوە، هەڵبژاردنەکانی پێشوی عێراق مشتومڕێکی بەرفراوان لەسەر دارایی سیاسی و ڕادەیخەرجییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێك هەندێک لایەن بەبێ ئەوەی ڕوبەڕویڕێوشوێنی خۆپارێزی ببنەوە، ئەو سنورە داراییانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیهەڵبژاردنەکانەوە دانرابو، تێیانپەڕاند.
هەر لەو سەروبەندەدا؛ ڕاپۆرتەکانی چاودێریی دارایى ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە حزبە سیاسییەكانسەرچاوەکانی دەوڵەتیان قۆستۆتەوە بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانیان، لەکاتێکدا کاندیدە سەربەخۆکاننەیانتوانیوە لەگەڵ ئەم خەرجییە گەورەیەدا بگونجێن.
هاوكات، هەر سەبارەت بە مشتومڕەکانی ئەم خولە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، چاودێرانى سیاسىگەیشتونەتە ئەو قەناعەتەى كە پێشهاتەكانى هەڵبژاردن ڕەهەندێکی زیادە وەردەگرێت، چونكە لایەنەکوردییەکان پاراستنی بونی خۆیان لەوێ وەک پرسێکی ستراتیژیی دەبینن، لەکاتێکدا لایەنە عەرەبی وتورکمانییەکان بە پشتیوانیکردن لە کاندیدە ناوخۆییەکان هەوڵدەدەن هاوسەنگییەکە بگۆڕن.
دواجار، قەبارەی خەرجییەکانی هەڵبژاردن نیگەرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەرز دەکاتەوە، بەوپێیەی ئەوبڕە پارەیەی کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخانکراوە دەگاتە ئاستێک کە بەراورد دەکرێت بە بودجەیپارێزگا بچوکەکان یان پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لە کاتێکدا هاوڵاتییان ڕوبەڕوی قەیرانیدرێژخایەنی بژێویى ژیان بونەتەوە، لەبەرئەوە بەبڕواى چاودێران ئەم ئیسرافە پڕوپاگەندەییەناهاوسەنگییەکی ڕون لە نێوان پارتە گەورەکان و کاندیدە سەربەخۆکاندا دروستدەکات، كە ئەمەشدەبێتە مایەى ئەوەى کێبڕکێی هەڵبژاردن نایەکسان بێت.