تەیف سامى: پێش جێبەجێکردنی رێککەوتن ناتوانین مووچە رەوانە بکەین
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــــ
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی عێراق بە بەشداری وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراقکۆتاییهات و سەرچاوەیەکیش بە میدیای یەکێتی راگەیاند، تەیف سامی وتویەتی پێش جێبەجێکردنیرێککەوتنەکە ناتوانین مووچە رەوانە بکەین.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەرداهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کردووە و لێکتێگەیشتنی باش هەبووە هەردوولا لەسەر زۆربەیتەوەرەکانی نێوانیان هاوڕا و نزیکبوون.
هاوکات، تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا بە شاندى هەرێمى کوردستانى راگەیاندووە، پێش جێبەجێکردنیرێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد، ناتوانن مووچە رەوانە بکەن، پاشان شاندی هەرێمی کوردستاننامەیەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و تیایدا داوایکردووە، مووچەی مانگی حوزەیران بنێردرێت وبۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی سودانی دەکەن.
بڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمى کوردستان حکومەتى فیدراڵ بەردەوامییان هەبێت، تاوەکو بگەنەرێککەوتنى کۆتایى.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، دوێنێ دواى کۆبوونەوەى هەفتانەى، لە راگەیەندراوێکدائەوەى خستووەتەڕوو، بەگوێرەى بڕیاری ژمارە 550ـى ئەنجوومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەیمانگی حوزەیرانى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام پێویستە لیژنە پێکهێنراوەکانی نێوانهەولێر و بەغداد، راپۆرتی کۆتایی بدەنە حکومەتی فیدڕاڵی، تاوەکو تەمویلى مووچەى هەرێمى کوردستانبکرێت.