وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ناتوانین هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە تاکو بەغدا رەزامەندی نەدات

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ

سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم پابەندییەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پێویستیان بە واژۆی بەغدایە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی راسپاردە وبڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیکوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە.

هەروەها، واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكوئێستا ئەو رێککەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەریی لەسەر رێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتەکە وکۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نییە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، وەڵامی رەزامەندییەکانی وەزارەتەکە و کۆمپانیاکان لە (23)ـی ئەم مانگە بەنووسراوی فەرمی نێردراوە بۆ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بەواژۆکردنی رێککەوتنەکە وەڵامیان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

39 جار خوێندراوه‌ته‌وه