هیچ بەرپرسێکى پارتى بەشدارى کۆنفرانسەکەى سلێمانى نەکرد

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی بگاتە سلیێمانى و بەشدارىکۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات بکات و دواتریش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆببێتەوە، بەڵام ئەوسەردانە ئەنجامنەدراو هیچ بەرپرسێکى باڵاى پارتیش لەکۆنفرانسەکە ئامادەنەبوون.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانیبەڕێوەچوو کە چەندین سەرکردەی ناوخۆیی و جیهانی تیادا بەشداربوون.

پێشتر لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە ئەمڕۆ بۆ بەشدارى لەو کۆنفرانسە شاندێکى باڵاى پارتىبەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى بگاتە سلێمانى، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجامنەدراو تائیستاش بەفەرمىهیچ زانیارى وڕونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە نەدراوە.

هاوکات، لەیەکێک لە بانێڵەکانى ئەمڕۆدا بریاربوو هۆشیار زێباری یەکێک بێت لە پانێڵیستەکانیکۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە سلێمانی، بەڵام ناوبراو بەشدارینەکردو ئامادەنەبوو،هیچ ڕونکردنەوەیەکیشى نەداوە.

ئەمڕۆ هەریەکە لە فەرید زەهران، سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی وعەبدول لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وتاریان پێشکەشکرد.

 

146 جار خوێندراوه‌ته‌وه