سودانی: لە ڕادەبەدەر وریاین لە پاراستنی بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەکان
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئەمڕۆ دەیبینین، لە سایەی خوێنی شەهیدانەوەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ لایەنێک مافی جێگرتنەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی نییە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانیعێراق لە میانی بەشداریکردن لە یادی شۆڕشی بیستەم لەگەڵ سەرۆک هۆزکانی پارێزگای بابل رایگەیاند،"ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئەمڕۆ دەیبینین، لە سایەی خوێنی شەهیدانەوەیە، کە لە شەڕی دژیدەسەڵاتی دیکتاتۆرەوە دەستپێکرد تاوەکو کۆتایی شەڕی تیرۆر".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە رێگە بە هیچ تاک و قەوارەیەک نادەین لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕ پێوەر وپۆلێنکردن بۆ کۆمەڵگە دابنێت و هیچ کەسێک لە پاراستنی ئاسایش و یەکڕیزی و سەروەری وڵاتدا خۆیلە رۆڵەکانی گەل بە زیاتر نەزانێت".
سودانی وتی، "سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، پایەی بنەڕەتی دەوڵەتێکی بەهێز وو شکۆمەندە، هیچ لایەنێک مافی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕیارە و جێگرتنەوەی دەوڵەت ودەسەڵاتدارانی نییە".