كۆمسیۆن: پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندوقەكان تا مانگی ئاب بەردەوام دەبێت
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەرچەندە تائێستا 750 هەزاركەس فۆڕمی بوون بەكارمەند بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان پڕكردووەتەوە، بەڵام ئەوان پێویستیان بە250 هەزار كارمەندە.
لەو بارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند،پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بوون بەكارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان تا سەرەتای مانگی ئاببەردەوام دەبێت و تائێستاش زیاتر لە 750 هەزار كەس داواكاریان پێشكەش كردووە.
دەشڵێت، كۆمسیۆن پێویستی تەنها بە 250 هەزار كارمەندەو باسی لەوەشكرد نزیكەی هەشت هەزار و788 ناوەندی دەنگدان 40 هەزار و 819 وێستگەی دەنگدان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق دیاریكراون.
381 جار خوێندراوهتهوه