مانگی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لایەن و کاندیدەکان دەکرێت

عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 9ـی ئاب کە مانگی داهاتوو دەکات تیروپشک بۆپێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حیزب و کاندیدەکان بکات.

لە راگەیاندراوێکیدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەکۆبوونەوەیەکدا رەزامەندییان پیشانداوە لەسەر میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشکی پێدانی ژمارە بەهاوپەیمانێتی و حیزبە سیاسییەکان و کاندیدەکانی تاک، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیعێراق.

ئەوەشهاتووە پرۆسەکە رۆژی 9ـی ئاب بەڕێوەدەچێت و کارگێڕی هەڵبژاردنەکانیش راسپاردووە بۆگرتنەبەری رێکاری پێویست.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر کۆمیسیۆن رۆژی 5ـی ئابی دیاریکردبوو بۆ ئەنجامدانی تیرۆپشک بۆ پێدانیژمارە بە لیست و هاوپەیمانی و کاندیدە تاکەکان.

بریارە رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ی عێراق بەڕێوەبچێت.

 

131 جار خوێندراوه‌ته‌وه