سودانی: هیچ پاساوێك بۆ هێزه‌كانی توركیا نه‌ماوه و ده‌بێت خاكی عێراق به‌جێبهێڵن
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــ
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسوتی: "پێشوازیمان له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نێوان حكومه‌تی توركیا و پـ،ارتی كرێـ،كارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كرد، ئێستاش هیچ پاساوێك بۆ هێزه‌كانی توركیا نییه و ده‌بێت خاكی عێراق به‌جێبهێڵن".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سودانی باسی له‌وه كرد كه "هه‌ڵبژاردن رووداوێكی دیموكراسی گرنگه‌كه خواستی گه‌لی عێراق بۆ پابه‌ندبوون به پرۆسه‌ی دیموكراسی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتپشتڕاست ده‌كاته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ڕه‌وتیسه‌دریشه‌وه به‌هۆی رۆڵی كارای له پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شێك له به‌دیهێنانیچاكسازیدا.
195 جار خوێندراوه‌ته‌وه