وەزارەتی پلاندانان: ڕێژەی هەژاریی لەعێراق دابەزیوە

عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ

وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاریی لەساڵی 2018 تا 2024 دابەزیوە بۆ 10.8٪، ئاماژە بەوەشده‌كات، ڕاپۆرتی پێوەری نیشتمانی فرە ڕەهەندی هەژاری سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

وەزیری پلاندانانی عێراق لەکۆنگرەی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی نیشتمانیی فرە ڕەهەندی هەژاریدا تەئکیدیلەوەکردەوە، حکومەتی عێراق بەرەنگاربونەوەی هەژاری دەخاتە ڕیزی ئەولەویاتی خۆیەوەو سەرکەوتوبوەلەکەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری بۆ 17.5٪ بەبەراورد بە20٪ی ساڵانی پێشوو.

ئاماژەی بەوەدا، حکومەت تەنها گرنگی بەبەرزکردنەوەی داهاتی تاک نادات، بەڵکو هەوڵدەداتلەئاستەنگەکانی گەشەسەندن تێبگات‌و کەلێنەکان چارەسەربکات بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە کەخوێندن‌و خزمەتگوزاری پێویست لەخۆبگرێت.

ڕونیشیکردەوە، وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و دەستپێشخەریهەژاریی‌و گەشەپێدانی مرۆیی هاوکاری کردوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی نیشتمانی نوێ لەسەر هەژاریفرە ڕەهەندی لەسەر بنەمای سەرژمێریی کۆمەڵایەتیی‌و ئابوریی خێزانە عێراقییەکان کە نیشاندەری وردونوێی لەسەر ئاستی بەغداو پارێزگاکان دابینکردوە.

ئاماژەی بەوەدا کە بەهای نیشاندەری هەژاری لە11.4٪ لە2018 بۆ 10.8٪ لە2024 دابەزیوە.

هەروەک ڕایگەیاند، پێوانەی هەمەلایەنەی هەژاریی ژنان دادەنرێت، کە بەیەکەم هەنگاو دادەنرێت لەجیهانی عەرەبیدا، وەک بەشێک لەهەوڵەکان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان.

209 جار خوێندراوه‌ته‌وه