وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجیی پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵى بڵاوکردەوە
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ
وەزارەتى دارایی عێراق، داهات و خەرجییەکانى پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵى بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدابڕى پێنج تریلیۆن و 166 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە، هەرێمى کوردستانیش بڕى 319 ملیارو 346 ملیۆن دینارى داهاتى نانەوتیی رادەستى بەغداد کردووە.
بەپێی خشتەى دارایى تاوەکو کۆتایی مانگى ئایار، خەرجییەکانى بەکاربردن و وەبەرهێنان 46 تریلیۆن و979 ملیار دینارە بووە، هەروەها بڕى 25 تریلیۆن و 624 ملیار دینارى بۆ مووچەى فەرمانبەران وخانەنشینان خەرجکردووەو بڕى 10 تریلیۆن و 947 ملیار دینارى بۆ چاودێریى کۆمەڵایەتى خەرجکردووە.
هاوکات، ئەو بڕە پارەیەى کە بۆ هەرێمى کوردستانى رەوانە کردووە تاوەکو کۆتایى مانگى ئایارگەیشتووەتە پێنج تریلیۆن و 166 ملیار دینار.
وەزارەتى دارایى عێراق، ئەوەشى خستووەتەڕوو، داهاتى نەوت لە پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵ 41 تریلیۆن و 930 ملیار دینارو داهاتى نانەوتیی چوار تریلیۆن و 226 ملیار دینار بووە.
هەروەها بڕى 319 ملیارو 346 ملیۆن دینارى داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستان لە پێنج مانگى یەکەمىئەمساڵ دراوەتە بەغداد و کۆى داهاتەکانى عێراق گەیشتووەتە 46 تریلیۆن و 157 ملیار دینار.
هەر بەپێی داتا فەرمییەکانى وەزارەتى دارایی، بەغداد لە پێنج مانگى سەرەتاى ئەمساڵ، بڕى 822 ملیاردینار کورتهێنانى دارایی هەبووە.