کۆمیسیۆن: تاوەکو ئێستا 50 کاندیدمان دوورخستووەتەوە

عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ

بەرپرسی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا50 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و پرۆسەی وردبینکردنی ناوی کاندیدەکانیشبەردەوامە.

عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمیدیای یەکێتی راگەیاند، "کۆمیسیۆن لە پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی کاندیدەکان بەردەوامە و تاوەکوئێستا 50 بەربژێریان دوورخستووەتەوە".

دەشڵێت، "دوورخستنەوەی ئەو بەربژێرانە بەهۆی تەواونەبوونی مەرجە هونەرییەکانەوە بووە، لەوانەیپێشکەشنەکردنی بڕوانامە و بەڵگەنامە فەرمییەکانیان".

بەوتەی عیماد جەمیل، لە هەفتەی داهاتووەوە ناوی کاندیدەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندەکەن، بەمەبەستی وردبینکردنی ناوی کاندیدەکان بوونی مەرجەکانی کاندیدبوونیان، وەک وەزارەتەکانیناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا، دەستەی دەستپاکی، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و چەندین لایەنیدیکەی پەیوەندیدار.

353 جار خوێندراوه‌ته‌وه