وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دانپێدانان بە ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دەکەین
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لە بڕیاری بەشێک لە وڵاتان دەکات بۆ دانپێدانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی له راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دۆست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، کە دیارترینیان فەڕه‌نسا، كه‌نه‌دا، ماڵتا، بەریتانیا،جگه له پورتوگال كه ده‌ستپێكردنی رێكاره فه‌رمییه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندووه له میانی كۆبوونه‌وه‌یگشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ ".
وەزارەتەكە جەختدەكاتەوە، كە ئەم هەنگاوانە پاڵپشتییەكی گەورن بۆ رەوتی نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین كه قودس پایته‌خته‌كه‌یبێت.
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه