سوودانی نوێترین هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیاند
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆكهۆزەكانی سنوری پاریزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەوادەی خۆیدا بەرێوەدەچێت.
دەشڵێت " ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەهۆی فشاری دەرەكی یان دۆخێكی نا ئاساییەوە نییە، بەڵكو لەسەربنەمای دەستاودەستكردنی ئاشتیانە دەسەڵاتە".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت پابەندە بە دابینكردنیسەرجەم پێداویستییەكانی هەڵبژاردن و دەستەبەركردنی كەشێكی گونجاو بۆ دەنگدەران و كاندیدەكان.
224 جار خوێندراوهتهوه