رۆژنامەی سەباح: تووشبوانى شێرپەنجە مووچەی مانگانەیان بۆ دابیندەکرێت

عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ

رۆژنامەی سەباح رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە مووچەی مانگانە بۆ تووشبوانی شێرپەنجەدابینبکات و بۆ ئەمە مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنراوە، ئەمەش یەکەمجارە هەوڵی بڕینەوەی مووچە بۆئەو چینە لە وڵاتەکە بدرێت.

بریکاری وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، لیژنەیەکی تەندروستى وکارگێڕییان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونى دۆسیەى ئەو هاووڵاتییانەى تووشى نەخۆشى شێرپەنجە بوون تالەنێو بەرنامەى چاودێریکردنى خاوەن پێداویستى تایبەتدا بە هاوکاریی وەزارەتى تەندروستى مووچەىتایبەتی مانگانەیان بۆ دابینبکرێت.

ئەوەش هاتووە بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگاى کەربەلاوە دەستپێدەکەن و بەشێوازیی ریزبەندى وتەواوبوونى کارەکان سەرانسەرى عێراق دەگرێتەوە.

ئەو بریکارەی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتی عێراق باس لەوە دەکات، ئەم مووچەیە تەنهادەستبارێکە بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەى تووشى نەخۆشییەکە بوون و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەىدیکەوە نییە.

هاوکات نە رۆژنامەکە و نە وەزارەتیش ئاماژەیان بە بڕی مووچەکە نەکردووە و ناشزانرێت تووشبوانىشێرپەنجەى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، 200 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە وڵاتەکە بوونی هەیە وتەنها لە 2022 زیاتر لە 39 هەزار کەیسی نوێ تۆمارکراون. لە ساڵی 2023ش نزیکەی 10 هەزار حاڵەتیشێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه