حەنان فەتلاوی: کێشەی هەرێم بە سودانی چارەسەر نابێت
عێراق

بۆکس هەواڵ ــــــ
حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە تاکە چارەسەری کێشەکانی نێوانهەولێر و بەغدا هاوکێشەی 'نەوتی خۆمان بۆ خۆمان و نەوتی خۆتان بۆ خۆتان'ـە. بەو واتایەی هەرێمسەربەخۆیانە بتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت و هیچ پارەیەکیش لە بەغداوە وەرنەگرێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا، حەنان فەتلاوی کە هاوکات سەرۆکی حیزبی ئیرادە'ـیە، پێشنیارێک بۆ چارەسەریڕیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمیکوردستان دەخاتەڕوو؛ و پێیوایە کێشەکە پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بەخودی سیستەمەکەوە و پێشنیازی جیاکردنەوەی تەواوەتیی دارایی دەکات.
فەتلاوی دەڵێت، "کێشەی کورد نە سوودانی، نە مالیکی، نە عادل عەبدولمەهدی، نە کازمی و نە عەبادیناتوانن چارەسەری بکەن. تەنانەت ئەگەر هەر کەسێکی دیکەش ببێتە سەرۆک وەزیران، ناتوانێت ئەمکێشەیە چارەسەر بکات، چونکە کێشەکە هەرگیز چارەسەر نابێت."
کێشەکە بەم جۆرە هەر بەردەوامییان دەبێت، بە بڕوای من، چارەسەر ئەوەیە کە ئازا بین و ڕێککەوتنێکیڕوون و ڕاشکاوانەیان لەگەڵ بکەین. برایان، ئێوە عێراقین و ئێمە دەتانپارێزین و هاوبەشن لە هەموودامەزراوە فیدراڵییەکان، بەڵام پارەی ئێوە بۆ خۆتان و پارەی ئێمەش بۆ خۆمان. نەوتی ئێوە بۆ خۆتان ونەوتی ئێمەش بۆ خۆمان." حەنان فەتلاوی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین چارەسەر ئەوەیە، "نەوتەکەتان ببەن، مووچە و پڕۆژەکانتان لەسەر خۆتانبێت، ئێمەش وەک 15 پارێزگاکەی دیکە، نەوت و داهات و باج و ڕسوماتمان بۆ خۆمان بەکاردەهێنین."