راوێژکارێکی سوودانی: پێشێلکردنی مافەکانی حەشدی شەعبی قبووڵ ناکەین
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ
راوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، پێویستە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی ناوخۆی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی هەبێت. دەشڵێت، "پێشێلکردنی مافی ئەو کەسانە قبووڵ ناکەین، کە بەرگرییان لە وڵاتەکەمان کردووە."
زیا ناسری، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری راگەیاندن دەڵێت،"بەرگری لەو کەسانە دەکەین کە رۆڵێکی گەورەیان لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا هەبووە، بەتایبەتیشئەوانەی وەڵامی فتوای جیهادی کیفائییان دایەوە؛ پێویستە پاڵپشتییان بکەین و بەپێی یاسایەکیدادپەروەرانە مافی خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزین."
دەشڵێت، وڵاتانی دراوسێ تیرۆریستان تێکەڵی سوپاکانیان دەکەن و چەکەکانی دەستیان بە یاساییدەکەن، لەکاتێکدا هەر ئەوانە بوون پێشتر گەنجەکانی ئێمەیان سەردەبڕی، ئێستاش ئەو کارەساتانەدەبینین لە کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا روودەدەن، کە رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەنێو وڵاتیئێمەشدا دووبارە ببنەوە."
دووپاتیشی کردەوە، ''پێویستە" وڵاتە گەورەکان لەوبارەیەوە لێیان تێبگەن و گوتیشی، "نابێت ئەو وڵاتانەویستی خۆیانمان بەسەردا بسەپێنن، چونکە ئێمە گەلێکین سەر بۆ فەرمانە سەپێندراوەکان دانانەوێنین''.