عەلی عەلاق: عێراقییەکان پارە لە بانکەکان دانانێن
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــــ
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات نزیکەی 80%ـی پارەی کاشی عێراق لەناو ماڵەکانداهەڵگیراون، پلانیان هەیە متمانە بۆ هاوڵاتیان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی پارەکانیان لە بانک دابنێن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباحى عێراقى، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد؛ بەڵگەنامەی چاکسازیی بانکی 2025، پلانێکی ستراتیژی لە خۆی دەگرێت بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆبانکەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان.
بەوتەى ئەو بەرپرسەى حکومەتى عێراق، ئەمەش گوزارشتە لە نەبوونی متمانەی هاووڵاتیان بەسیستەمی بانکی ئێستا. پارێزگاری بانکى ناوەندى پێی وایە ئەم دیاردەیە ئاستەنگێکی گەورە بۆسەقامگیری سیستەمی دارایی دروست دەکات، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر نەختینەییبانکەکان و توانای داراییان بۆ پڕۆژە ئابوورییەکان هەیە.
عەلى عەلاق وتیشى: بەڵگەنامەی چاکسازی بانکی ئامانجی نوێکردنەوە سیستمی بانکییە بەپێی پێوەرەنێودەوڵەتییەکان و راکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان، تەنها 10%ـی بانکەکان سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکەهەیە، 10 بانکیش لە هەڵوەشاندنەوەدا بەهۆی ئەوەی توانایان نییە ئەو پارەیە بگەڕێننەوە کەهاوبەشەکانیان لایان داناون.