قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغداد
عێراق
بۆکس هەواڵ ــــ
بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق، قوباد تاڵەبانی بە یاوەری وەفدێک گەیشتە بەغداد.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەیاوەری دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتنە بەغداد.
وتیشی، بڕیارە لە بەغداد، بۆ تاوتوێکردنی کردنی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامبدرێت.