شێخ خالید مەلا: نابێت لە ستەمی کورد بێدەنگ بین

عێراق

 

خالید مەلا، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینیی عێراق دەڵێت، نابێت لەو ستەمەی بەرامبەر بە گەلی کورد دەکرێت، بێدەنگ بین، دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆمان وەک زانایانی ئایینی بگرینە ئەستۆ.

دەشڵێت، ئەوەی بەرامبەر بە کورد دەکرێت، وەک کاردانەوەیەک دەبینم، چونکە لە ساڵی 2014ـەوە گەلی کورد هەڵوێستێکی جوامێرانەی هەبووە بەرامبەر بە ستەمی تـ.ـیرۆر و د،ا،عـ.ـش.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دەستدرێژیی دەکرێتە سەر مرۆڤایەتی و کەزییەی ئافرەتان دەبڕن، لاشەی مرۆڤ فڕێدەدەنەخوارەوە.