حزبەکەی حەلبوسی؛ بەژداری لە حکومەت ناکەین ئەگەر مالیکی سەرۆک بێت
عێراق
بۆکس هەواڵ ــــــ
پارتی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌شداری هیچ حكومه‌تێك ناكه‌ن، كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت كه ململانێی تائیفی ده‌هێننه‌وه بیری عێراقیه‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوری مالیكی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارتی ته‌قه‌دوم، پارته‌كه‌یان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی كوتله‌ی په‌رله‌مانیان كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له درێژه‌دان به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كان له پته‌وكردنی ئاسایش و یه‌كڕیزی چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئاماده‌بووان هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆیان دووپاتكرده‌وه كه پشتیوانی نه‌كردن یان به‌شداری نه‌كردن له حكومه‌تێك كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، "ململانێی تائیفی و په‌روه‌رده‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر و قه‌یرانه دووباره‌بووه‌كان و گۆشه‌گیری نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی بهێنێته‌وه بیری عێراقیه‌كان".
باسی لەوەشکرد، پارتی ته‌قه‌دوم داوای له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد پابه‌ندبوون به‌م پره‌نسیپه بنچینه‌ییه قبوڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتیكردنی له پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كاریگه‌ر بێت، ره‌چاوی پێداویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه و دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه و جیهان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، پارته‌كه له رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری سیاسی و به‌هێزكردنی لێكتێگه‌یشتنه نیشتمانییه‌كان، له پێناو گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی.