عێراق لەڕووی یەدەگی غازەوە لەپلەی باڵای جیهانییە
عێراق
بۆکس هەواڵ ــــــ
دامەزراوەی وزە و پێداچوونەوەی ئاماری وزەی جیهان دەڵێت، عێراق لە رووی یەدەگی غازی سروشتییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چووەتە لیستی گەورەترین وڵاتانی جیهانەوە.
بە گوێرەی داتا نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن دامەزراوەی وزە و پێداچوونەوەی ئاماری وزەی جیهانییەوە بڵاوکراونەتەوە، عێراق لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین یەدەگی غازی سروشتییان هەیە.
بە پێی داتاکە، رووسیا بە هەزار و ٣٢١ ترلیۆن پێ سێجا لە پلەی یەکەمدایە، ئێران بە هەزار و ١٣٣ ترلیۆن لە پلەی دووەم دێت عێراقیش بە ١٢٥ ترلیۆن پێ سێجایە لە پلەی یانزەمی ریزبەندییەکەدا دێت.