وتەبێژی حكومەت: هه‌ڕه‌شه له زه‌یدی كراوه و ناتوانم وردەكارییەكەی باس بكەم
عێراق
بۆکس میدیاــــــــ
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگه‌یاند، زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بەڵام ناتوانێت و رێگەپێدراو نیه باسی بكات، "چونكە خزمەت بەرژەوەندی گشتی ناكات"، به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌ككردنی گروپه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
حەیدەر عەبودی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا باسی له‌وه‌كردوه، "دۆسییەی راوەدونانی گەندەڵكاران یەكلایی بوەتەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشار هه‌یه له‌سه‌ر عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام ئه‌و بڕیاری نیه له پاشه‌كشه له هه‌نگاوه‌كان بكات و به‌رده‌وام ده‌بێت".
عەبودی باسی له بونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "زانیاریم هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ری، بەڵام ناتوانم و رێگەپێدراو نیم باسی بكەم، چونكە خزمەت بەرژەوەندی گشتی ناكات".
حەیدەر عەبودی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا باسی له‌وه‌كردوه، "دۆسییەی راوەدونانی گەندەڵكاران یەكلایی بوەتەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشار هه‌یه له‌سه‌ر عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام ئه‌و بڕیاری نیه له پاشه‌كشه له هه‌نگاوه‌كان بكات و به‌رده‌وام ده‌بێت".
زه‌یدی بەڵێنیداوە کە تا 30ی (ئەیلول/9)ی ئه‌مساڵ، گروپە چەکدارە سەربەخۆکان چەکەکانیان ڕادەست دەکەن یان لە ناو هێزە ئەمنییە رەسمییەکانی عێراقدا تێکەڵ دەکرێن. مانگەکانی داهاتو دیاری دەکەن ئایا روئیای زه‌یدی بەرگە دەگرێت لە بەرامبەر کۆنترین واقیعی ناوچەکەدا یان نا؟.