ئێران هێرشیكرده‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن و به‌حره‌ین
جیهان
بۆکس میدیاــــــــ
سوپای ئێران ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "ئاره‌ش" هێرشیكردوه‌ته ئامانج و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ردو وڵاتی ئوردن و به‌حره‌ین.
سوپای ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بنكه‌ی ئاسمانی شێخ عیسایان له به‌حره‌ین كردۆته ئامانج"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێرشه‌كه تانكی سوته‌مه‌نی و شوێنی نیشته‌جێبونی سه‌ربازانی ئه‌مریكای له ناو بنكه‌كه‌دا كردوه‌ته ئامانج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زراقی له ئوردنیش كردوه‌ته ئامانج و پشتڕاستیكرده‌وه كه هێرشه‌كه شوێنی فڕۆكه بێفڕَۆكه‌وان و شوێنی نیشته‌جێبونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاره‌ش كراوه‌ته ئامانج.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "هه‌ر ڕێوشوێنێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانمان بگیرێته‌به‌ر، ده‌بێته هۆی تێكدانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و ئابورییه‌كانی ناوچه‌كه".