وەزارەتی ناوخۆی ئێران: ئەگەر ئەمریکییەکان هێرشی زەمینی بکەن وانەیەکی باشیان پێدەدەین

جیهان

بۆکس میدیاـــــــــ

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێت، ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بە رێگەی وشکانییەوە هێرش بکەنە سەر ئێران،''وانەیەکی باش''ـیان پێدەدەن؛ دەشڵێت ئامادەکارییتەواویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەریی ئۆپەراسیۆنیزەوینیی ئەمریکا کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 24-07-2026، عەلی زەینی وەند، گوتەبێژیوەزارەتی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەوینییئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنی زەوینی زیاترلە چاوسوورکردنەوە دەچێت؛ بەڵام ئەگەر راستیش بێت، ئێمەئامادەکاریی تەواومان بۆ کردووە."

عەلی زەینی وند ئاماژەی بە دۆخی ئەمنیی ئێران کرد و گوتی:''وڵات بە تەواوی سەقامگیرە و هیچ نیگەرانییەکمان نییە.بێگومان ئێمە بە تەواوی بەسەر دۆخەکەدا زاڵین.''

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە هێزەکانیئەمریکا و گوتی، ئەگەر بتوانن لە رێگەی وشکانییەوە هێڕشبکەن، ئەوە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ''وانە''ـیەکی باشیانپێدەدەن، ''هەرچەندە خاوەنی هێزی مووشەکی و درۆنین، بەڵامرۆژی ئێمە رۆژی ئۆپەراسیۆنی زەوینییە، ئەگەر دەتوانن با بێن،پێشوازییان لێدەکەین.''

قسەکانی عەلی زینی وەند لەکاتێکدایە 13 رۆژە ئەمریکا لەئۆپەراسیۆنی لێدان لە ژێرخانی سەربازیی ئێران بەردەوامە.هاوکات هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش هێرشەکانیان بۆ سەربەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە نەوەستاندووە.