پەرلەمانتارێكی عێراق: له هەرێم بە بەهای دو تریلیۆن دینار موڵكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه
عێراق
بۆکس میدیاـــــــ
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به به‌های دو تریلۆن دینار ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ‌دا گرتوه.
ئەمیر مەعموری، پەرلەمانتاری عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لئولا"ی عێراق رایگه‌یاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیان بەسەر كۆمەڵێك موڵكی ناوازەو گرانبەهای حكومەتی فیدراڵیدا گرتوه.
وتیشی، تەنها موڵەكەكانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتون، بە بەهای دو تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، كە چەندین بانك و موڵكی نایابن لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك.
وتیشی، سەردانی وەزارەتی دارایی فیدراڵیان كردووەو پرسیاری ئەو موڵكانەمان كردوە، لە وەڵامدا وتویانە، موڵكەكان لە دەستی ئەواندا نەماوەو لە هەرێم بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی به‌وه‌ش كرد، ئەوەی بەدواداچونیان بۆ كردووە تەنها موڵكەكانی وەزارەتی داراییە، لەكاتێكدا دامەزراوەكانی تری عێراق چەندین موڵكی تریان هەیە لە هەرێمی كوردستان، كە بە نایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە.