عێراق دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت له رێگهیهكی ستراتیژی رادهگهیهنێت
عێراق
بۆکس میدیاـــــــــ
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتاییهاتنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و تاقیکردنەوەی بۆری فیشخابوری راگەیاند، ئەوەش بهواتای ئهوه دێت كه دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت له بۆریهكهوه نزیكه، کە لە بەسرە لە باشورەوە درێژدەبێتەوە تاوهكو دەگاتە حەدیسە و ناوچەکانی باکور.
باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق به رۆژنامهی سهباح-ی راگهیاندوه، وەزارەتهكهی گرێبەستێکی واژۆکردوە بۆ گواستنەوەی بڕێکی زیاتر لە نەوتی خاو لە کێڵگەکانی باشورەوە بۆ باکور لە ڕێگەی ئەو بۆرییە ستراتیژییەی کە لە بەسرە درێژدەبێتەوە بۆ وێستگەی K3 لە حەدیسە.
وهزیری نهوت هەروەها رێککەوتنێکی عێراق و تورکیای ئاشکراکرد کە رێگە بە کۆمپانیای دەوڵەتی تورکیا بۆتاش دەدات، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تەکنیکی و نۆژەنکردنەوەی بۆریهكه بۆ ناردنی نهوت لە 500 هەزار بهرمیلهوه بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ بەندەرەکانی تورکیا.
وەزیری نەوت رونیشیکردەوە، "گەیشتن بە زۆرترین توانای هەناردەکردن بۆ باکور پەیوەستە بە بەردەستبونی بڕی پێویست، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پێشهاتە ناوچهییهكانهوه".
لهبارهی گهڕانهوهی ههناردهكردنی رۆژانه بۆ چوار ملیۆن بهرمیل نهوت له رۆژێكدا، وهزیری نهوت رونیكردهوه، "گەڕانەوە بۆ ڕێژەی بەرهەمهێنانی پێشو کە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیله لە ڕۆژێکدا، پەیوەستە بە سەقامگیری کەشتیوانی لە گەروی هورمز و بەردەستبونی توانای هەڵگرتنی پێویست".
سەبارەت بە هاوبەشییە ئابوریەکان، وەزیری نەوت ئاشکرایکرد، "رێکەوتنێک کراوە بۆ ئامادەکردنی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەی کاتی لەگەڵ ئەنقەرە بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ دڵنیابون لە بەردەوامی رۆیشتنی نەوت، ئەوەش رێگە خۆشدەکات بۆ ڕێککەوتنێکی ستراتیژی درێژخایەن کە 10 بۆ 20 ساڵ دەخایەنێت".