دوای حەفتا رۆژ هێشتا موچەی مانگی نۆ دابەش نەکراوە

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دا و ڕایگەیاند: هیچ کێشەیەک لە بەردەم مووچەدا نەماوە.

دوای زیاتر لە دوو مانگ چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیەدەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی نۆ نێردراوە، بەڵام کورتهێنان هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە بەغدا پارەی دیکە بنێرێت و بەو بیانووە موچە دابەشناکەن و دەیانەوێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن..

723 جار خوێندراوه‌ته‌وه