کەشناسیى: ئەمڕۆ و سبەى شەپۆلى گەرما بەردەوام دەبێت

کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بومەرلەرزە زانیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوو پارێزگاى عێراق پلەى گەرمادەگاتە 51 پلەى سیلیزى، هەولێریش بە 47 پلەى سیلیزى گەرمترین پارێزگاى هەرێمى کوردستان دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرمابە بەرزى دەمێننەوە و لە پارێزگانى میسان و بەسڕە پلەى گەرما دەگاتە 51 پلەى سیلیزى، لە دیوانیە وناسڕیەش 50 پلەى سیلیزى دەبێت، لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیش هەولێر 47 پلە و لە سلێمانى ودهۆکیش 45 پلەى سیلیزى دەبێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کەشناسى، لە رۆژى چوارشەممەوە پلەکانى گەرما روو لە دابەزین دەکات.

هەر بەپێی پێشبینیی ماڵپەرە جیهانییەکانى بوارى کەشوهەوا، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، پلەکانىگەرما لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوار 40 پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

243 جار خوێندراوه‌ته‌وه