سەرۆککۆماری ئێران هیچ نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی نەکردووە

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا ڕایگەیاند، کە لە ڕێگەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە سەرۆککۆماری ئێران نامەیەكی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناردووە.

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە چەندین ماڵپەڕو پەیجی هەواڵی، هەواڵەکەیان بڵاوکردەووە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هەواڵەکەی لە پەیجی فەیسبووکی خۆی دەستکاری کردوو، ئەو بەشەی لابرد کە باسی ناردنی نامەی سەرۆککۆماری ئێران دەکات بۆ مەسعود بارزانی.

هاوکات، لە بەدواداچونێکی ماڵپەڕی بۆکس هەواڵدا ئەوە ئاشکرا بووە، کە سەرۆککۆماری ئێران هیچ پەیامێکی بۆ سەرۆکی پارتی نەناردووەو دواتر بەرپرسانی پارتی پەیامەکیان بەناچاری بە ئومێد خۆشناو لابردووە.

368 جار خوێندراوه‌ته‌وه