دەم پارتی: دژی ئەوەین پڕۆسەی ئاشتی بە “توركیای بێ تیرۆر” ناو ببرێت
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
دەم پارتی ئەندامانی خۆی بۆ ئەو كۆمسیۆنە دیاریكرد، كە بۆ پرۆسەی ئاشتی پێكدەهێنرێت وڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ ئەوەدا نین پرۆسەكە بە “توركیای بێ تیرۆر” ناو ببرێت.
گوڵستان كڵچ كۆچی غیت، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، خۆی و هەریەك لە (دانشبەشتاش، سەروهان ئۆلوچ و جەنگیز چیچەك) پەرلەمانتارانی دەمپارتی، دیاری كراون بۆ ئەوەی بكرێنەئەندامی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان.
جێگری سەرۆكی دەم پاری جەختی كردەوە، ئەوان دژی ئەوەن كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان و پرۆسەكەبەناوی “توركیای بێ تیرۆر”ـەوە ناو ببرێت.
ڕاشیگەیاند، كێشەی كورد بەبێ باسكردنی هۆكارە سەرەكییەكانی ناتوانرێت چارەسەر بكرێت، پێویستەكۆمیسیۆنەكە دیموكراسیی و ئاشتەوایی لەخۆ بگرێت و بە شێوازێك كار بكات كە كێشەكان بە شێوەیەكیهەمیشەیی چارەسەر بكات.
145 جار خوێندراوهتهوه