قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی هێرشەکان سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا،لە کۆبوونەوەکەدا
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێیدەستوور و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوانیان بۆچارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرا، لەم چوارچێوەیەشداقوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە زیانەکانی ئەو هێرشانە بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێم، جەختیکردەوە،"بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە و نابێت رێگە بەدووبارەبوونەوەیان بدرێت"، هیواشی خواست حکومەتی فیدراڵ لایەنی ئەنجامدەری ئەو هێرشانە بۆ رایگشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزای یاساییان بکاتەوە.