بافڵ تاڵەبانی: هێرشە درۆنییەکان بۆ ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە
کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ
سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە، دەشڵێت " دەبێت رێگریی لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکەمان تێکبدات ".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای بەریتانیابە سەرۆکایەتیی جێگری ئهدميراڵ ئێدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵاى بەرگری بهريتانيا بۆ رۆژههڵاتىناوهڕاست و باكورى ئەفریقا کرد.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکرد،" مەترسییەکانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتوە و پێویستمان بەستراتیج و پلانی نوێ هەیە بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ".
پەیوەست بە هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیوتی،" ئەمە مەترسییەکی گەورەیە کە دەبێت رێگریی لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکەمان تێکبدات ".
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکە، پێشهاتەکانی سوریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە سەقامگیریی ئەو وڵاتە و پاراستنی مافی هەموولایەک بە تایبەت کورد کردەوە.