هاتنی شاندە ئەمنییەکەی بەغداد بۆ هەرێمی کوردستان دواخرا
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنیی حکومەتی عێراق، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەرکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بێتە هەولێر، بەڵام هاتنی شاندەکە بۆ رۆژی شەممە دواخراوە.
لیوا عەبدوخالق تەلعەت نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقڕاگەیاند، شاندەکە لە چەند ئەفسەرێکی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی تاوانەکان و تایبەتمەند بە هێرشەدرۆنی و مووشەکییەکان پێکدێت، لە رۆژی شەممەوە دێتە هەرێمی کوردستان و لێکۆڵینەوە لە هێرشەدرۆنییەکان دەکات.
وتیشی، شاندەکە هەموو دەسەڵاتێکی لێکۆڵینەوەیان پێدراوە، لەگەڵ ئەفسەرە باڵاکانی ئەنجومەنیئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکەوە لێکۆڵینەوە دەکەن و دەتوانن سەردانی هەموو ئەو شوێنانە بکەن کەلە هێرشە درۆنییەکاندا کراونەتە ئامانج و درۆنیان تێدا کەوتووەتەخوارەوە، هەروەها پارچە و پاشماوەیدرۆنەکانیش دەبینن.
لیوا عەبدوخالق تەلعەت هەروەها ئەوەشی وتوە، پێشبینیدەکرێت، لێکۆڵینەوەکانی ئەو شاندە چەندرۆژێک بخایەنێت، دواتر راپۆرتێک لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئامادە دەکەن.
ناوبراو ئەوەشی وت، ئەمە دوایین شاندی ئەمنی عێراق دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە بێتە هەرێمی کوردستان،لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی دەبێت و لیژنەیەکی هاوبەشی تایبەتمەند بە لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن،هاتنی شاندە ئەمنییەکەش دەرەنجامی سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییعێراقە بۆ هەرێمی کوردستان.