شوان سابیر: پەنا بۆ دادگای ئەمریکا دەبەم و سکاڵا تۆمار دەکەم

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــــ

مافپەروەرو چالاکوانی دیاری کوردستان، شوان سابیر کە لەناوەڕاستی مانگی حەوت هێرشی کرایە سەر و بەسەختی بریندار کرا، لەبارەی دۆسیەکەی ڕایگەیاند:

لەسەرداوای کونسڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر سەردانم کردن لەگەڵ دانیاڵ دۆڵان، بەرپرسی سیاسی کونسڵخانە کۆبومەوە. تەواوی دۆسیەکەم بۆباسکردن کەخۆشیان ئاگاداربوون.

باسی ڕێوشوێنە سستەکانی دەسەڵاتی دادوەریم بۆ کردن، چەندین دۆسیەم بۆ باسکردن کە لە ۲٤ کاتژمێر وەک فلیم بۆ ڕای گشتی پەخشکراون، کەچی دۆسیەی من دوای ۱٥ ڕۆژ هیچ هەواڵێکی نیە.

پێم وتن ئەگەر لێرە ئەو بابەتە یەکلایی نەبێتەوە و تاوانباران سزا نەدرێن، پەنا بۆ دادگای ئەمریکا دەبەم، بۆ ئەمەش پاساوم هەیە، بەرپرسەکەی کونسڵخانەی ئەمریکاش پێی وتم مافی ئەوەت هەیە و ئێمەش پشتیوانیت دەکەین.

587 جار خوێندراوه‌ته‌وه