ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت: به‌هۆی ئه‌پده‌یته‌وه كێشه بۆ ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت دروست بووه
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
شوان جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت هه‌واڵی به‌شێك له میدیاكان ره‌تده‌كاته‌وه كه باسیان له‌وه‌كردبوو "بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راگیراوه"، ده‌شڵێت: "به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی‌و ئه‌پده‌یته‌وه كێشه بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه دروست بووه".
شوان جه‌بار ده‌ڵێت: "ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت له رۆژانی هه‌ینی و پشوودا به‌هۆی ئه‌پده‌یتكردنی‌داتاكانه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و هه‌ندێك جار له كار ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌پده‌یتكردنی ماڵپه‌ڕه‌كه و به‌هێزكردنی سكیوریتی(لایه‌نی ئه‌منی)ین".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی دروست بووه كێشه‌ی ته‌كنیكییه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێككه‌ناڵی راگه‌یاندن به‌بێ به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی لێدوانی لایه‌نی فه‌رمی بڵاویانكردووه گوایه‌بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان راگیرابێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كان،داهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جاران شه‌فافانه به‌شێوه‌ی رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه به‌رده‌ستده‌بن و هه‌مووان ده‌توانن ده‌ستیان پێی بگات.