دانا عەبدولكەریم: بەو داهاتەی لەبەردەستدایە ناتوانرێت مووچە دابەشبكرێت

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەیكۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو پێیەی مووچە تەنها پەیوەندیدارنییە بەمووچەخۆرانەوە، بەڵكو كاریگەری لەسەر دۆخی بازاڕ هەبووە.

هەروەها راشیگەیاند، ئەو كاتەی نەوت دەفرۆشرا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشدەكرا و لەئێستادا بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە 200 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەمێنێتەوەو ئەگەر حكومەتی عێراق شایستەی دارایی بەپێی یاسای بودجە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەیهەیە مووچە دابەشبكات، چونكە بۆ دابەشكردنی مووچە هەرێم پێویستی بە 985 ملیار دینار هەیە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاشكراشیكرد، بەغداد مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینارداهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق دەنێردرێت.

321 جار خوێندراوه‌ته‌وه