وەزیری نەوتی عێراق :لەگەڵ هەرێم رێککەوتووین نەوتمان ڕادەست بکەن
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کەرکووک سەردانی کۆمپانیای نەوتی باکووری کرد ورایگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی سووتەمەنیی کەرکووک زیاتر دەکەن.
باسی لەوەشکرد:''لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەوت رێککەوتوين و 80 هەزار بەرمیلیرۆژانە وەردەگرین هاوکات، گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ دەستپێكردنەوەیهەناردەی نەوت.
وتیشی: هەرێمی كوردستان لە ئێستادا 130هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوت بەرهەم دەهێنێت، 50 هەزاربەرمیل نەوت تەرخان دەكرێت بۆ بەكاربردنی ناوخۆ.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەی لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت.
مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی وەزیری نەوتی عێراق، بۆ كەركوك، دانانی بەردی بناغەی پاڵاوگەیەكینوێیە لەسەر رێگای كەركوك هەولێر نزیك گورگەچاڵ و بەسەركردنەوەی كێڵگەی نەوتی جەبەل بۆرە، كەبەرهەمەكەی لە پێنج هەزار بەرمیلەوە بۆ نزیكەی 25 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.