کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ بەرهەمهێنانى نەوتيان دەستپێكردەوە
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــــ
کۆمپانیای نەوتی شەماران دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکانی "ئەتروش" و "سەرسەنگ" لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. راگرتنى بەرهەمهێنانى نەوت لەو كێڵگانە دواى ئەو هەوڵە خۆپارێزییانە هات كە بەهۆى هێرشەدرۆنییەكانەوەگیرابونەبەر، ئەوەش بە مەبەستى سەلامەتى و پاراستنى گیانى ئەو كارمەندانەى لەو كێڵگانەكاریان دەكرد.
کۆمپانیای نەوتى شەماران له ڕاپۆرتی چارەکی دوەمی ئەمساڵیى كۆمپانیاكەدا ئاشكرایكرد، کهبەرهەمهێنانى نەوت به توانای تەواوەتی له کێڵگەی "ئەتروش" دەستیپێكردۆتەوە، له کاتێکدابەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەى "سەرسەنگ" بەنیوەى تواناى خۆیەوە لەكاركردندایە.
کۆمپانیاکە لە راپۆرتەكەیدا ڕونیشیکردۆتەوە، سێ بیرە نەوت و شوێنی هەڵکەندن لە کێڵگەی"سەرسەنگ" زیانیان بەرکەوتوەو بەهۆی ئەو زیانەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتو ناتواننبگەنە بڕى بەرهەمهێنانی تەواوەتى.
كۆمپانیاى شەماران پێشبینیی ئەوەى كردوە لەو بەروارەدا كێڵگەكە بە تەواوەتى دەكەوێتەوە سەر خۆى وبڕى بەرهەمهێنانى نەوتيش دەگاتەوە بە ژمارەى پێشوى.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی 2025، زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ژێرخانی وزەیهەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، پێنج کێڵگەی نەوتی ناچارکرد دابخرێن، لەکاتێکدا كاركردن لەکێڵگەکانی دیکە بە هۆکاری ئەمنی سنوردار کرابون.