مەزڵوم عەبدی: گروپە چەكدارەکانى سوریا توركیا پارەیان دەداتێ
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیموكرات رایدەگەیەنێت: ئەو گروپانە لەسوەیداوە هەڕەشیان لە كورد دەكردو دەیانوت ئەگەر لێرە تەواوبین بۆ ئێوە دێین، زۆرینەی کەسانێکن کەپێشتر لە دژی ئێمە شەڕیان کردووە، ئەم رووداوانە هەموو راستییەکانی ئاشکرا کردو، هەمووانی بە هێزەنێودەوڵەتییەکانیشەوە هێنایە سەر ئەو بڕوایەی، پێویستە رژێمی سوریا نا ناوەندی بێت، کە تێیداهەمووان لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەندبن.
لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاش دەڵێت: ئەو هەڕەشانە بێ بنەمان، ئێمە بڕیارێکی ستراتیجیمانداوە بۆ یەکخستنی دامودەزگا نیشتمانییەکانی سوریا بە سوپاشەوە، ئەوەی ئێمە لە تورکیاى چاوەڕێدەکەین، هاندانی هەردوولایە، ئێمە هاوڵاتی سوریاين و دەمانەوێت خۆمان کێشەکانمان چارەسەربکەین، دانوستانە بەردەوامەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوپای سوریادا مەترسیلەسەر تورکیا دروست ناکات، ئەگەر ئەم دانوستانانە بەرهەمیان هەبێت، هەڕەشەکانی سەر تورکیاش کەمدەبنەوە.
مەزڵوم عەبدی باس لەوەشدەكات: لە ئێستادا چەندین گروپی چەكداری بچوکی سەر بە تورکیا لەسوریاهەن کە لەلایەن تورکیاوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، بە وتەی وەزیری بەرگری كە لە کۆبونەوەیدیمەشق پێی وتم، (139) گروپی چەكدار لە سوریا هەن کە زۆربەیان نزیکن لە تورکیاوە، ئەم گروپانەهێشتا نەبوونەتە بەشێك لە سوپای سوریا، كە لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بڕیاریان دا یەکبگرن،سەرەڕای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بەرچاو لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سوریا، بەڵام هێشتا بوونیانهەیە.
هەربۆیە دوای رووداوەکانی سوەیدا، هەمووان بە هێزە نێودەوڵەتییەکانیشەوە، گەیشتنە ئەو بڕوایەی پێویستە رژێمی سوریا دەبێت نا ناوەندی بێت، كە هەمووان لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بن، پێویستەسیستەمێک جێبەجێ بکرێت کە هەموو لایەک رازی بکات.