ئیكۆ عێراق: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم 200 هه‌زار به‌رمیلی تێپه‌ڕاند
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ
روانگه‌ی "ئیكۆ عێراق" كه رێكخراوێكی چاودێری ئابووری-یه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه و 200 هه‌زار به‌رمیلی له ڕۆژێكداتێپه‌ڕاندووه.
ئیكۆ عێراق" ده‌ڵێت: "ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی هه‌رێم كه له رابردوودا بۆردومان كرابوون ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌ته‌وه و ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌یان بۆ زیاتر له 200 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دیارترین ئه‌و كێڵگانه‌ش بریتین له: شێخان، تاوكێ، باشاكبیر، خورمه‌ڵه، وسه‌رسه‌نك-ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌هۆی سروشتی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئه‌نجامدراون كه‌پشت به سیسته‌می گرێبه‌ستی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنان (PSC) ده‌به‌ستن نه‌ك سیسته‌می كرێی ده‌رهێنان(TSC)، هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێكی راده‌ستی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) نه‌كردووه".
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه "چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كه هه‌یه، یان پێدانی كرێی زۆر به كۆمپانیاكان، كه به‌غدا ره‌تی ده‌كاته‌وه".
روانگه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "به‌رده‌وامی كێشه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیمووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دات".