ئەژی ئەمین: دوورنیە ھێرشەكانی سەر ھەرێم سەربکێشن بۆ جەنگی ناوخۆیى
کوردستان
بۆكس ھەواڵ ـ
ئەژی ئەمین، سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری لە لاپەڕەی خۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەگەر حکومەتی عێڕاق هەنگاوی کردەیی نەنێتبۆ ڕێگری لەو هێرشە درۆنییانەی دەکرێنە سەرهەرێمی کوردستان ئەوا دوور نییە دۆخەکە سەر بکێشێت بۆ جەنگی ناوخۆیی.
ئەژی ئەمین، دەڵێت ”بەداخەوە لە ماوەى چەند کاتژمێرى ڕابردوودا هێرشى تیرۆریستى گروپى میلیشیاکان هەرێمى کوردستانیان بەئامانجگرتەوە. بەبڕواى ئێمە دەبێت حکومەتى عێراق و بەدیاریکراویش سەرۆکوەزیران بەڕێز سودانى وەکو فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانبەرپرسیارێتى پاراستنى خاکى هەرێم لەو هێرشانە بگرێتەئەستۆ”.
ئەژی ئەمین دەشڵێت ”لەماوەى ڕابردوودا زۆرینەى ئەو هێرشانە لەسەرخاکى عێراقەوە بۆسەر هەرێمى کوردستان ئەنجام دراون، هەربۆیەشەئەگەر حکومەتى عێراق هەنگاوى کردەیى نەنێت ئەوا دوورنیە ئەو هێرشانە سەربکێشن بۆ پێکدادان و جەنگى ناوخۆیى. بەڵام سەرەڕاىبەردەوامى ئەو هێرشانە، ئێمە گومانمان لە بێهەڵوێستى بەغدا هەیە کە ئاخۆ کام هێزو کام دەوڵەتى دراوسێ لەپشت ئەو هێرشانەوەن”.
ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای زانیاری دەڵێت ”دەبێت بەغدا ئەوە بزانێت چارەنووسى ئەو دەسەڵات و گروپانەى دژى گەلى کورد بوونلەدواجاردا لەناوچوون و سەرشۆڕى بووە. گەلەکەمان خۆڕاگربووە بەرامبەر بە کیمیاباران و شاڵاوى بەناوئەنفال، هەربۆیەشە گومانى تێدانیەئیرادەى گەلەکەمان زۆر لەوە بەهێزترە لەبەرامبەر هەڕەشەى لەرزۆک و دزەى درۆن چۆک دابدات”.