مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، لەهەمان کاتدا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا یەکدەخرێن و بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کراوە، دەگۆڕدرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
ئاماژەی بەوەشدا، دەروازەی سنووریی سێمێلکا وەک خۆی دەمێنێتەوە و نوسینگەیەکی حکومەتی دیمەشق لەوێ دەکرێتەوە بۆ سەرپەرشتییکردنی کاروبارەکان.
سەبارەت بە یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزڵوم پشتڕاستیکردەوە، لیوایەک لە حەسەکە، لیوایەکی دیکە لە قامیشلۆ و سێیەم لیوا لە شاری دێرک جێگیردەکرێن.