جومانە غەلای: سبەی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەشدەکرێت
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشكردنی پارەی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی دهۆک، بەسڕە و میسان دابەشدەکرێت.
روونیشیکردەوە، ئەو کارمەندانە پێویستە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ماستەرکاردەکانیان.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمسیۆن بەهەماهەنگیی لەگەڵ بانکی رافیدەین بەردەوامە لە تەواوکردنی پرۆسەی دابەشكردنی ماستەرکاردەکان بەسەر فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی دیکە و هەرکات بە کۆتا گەیشت، دەستدەکات بە ناردنی پارەکان بۆسەر ئەو هەژمارانە.