وەزارەتی کارەبا: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبا ڕوینەداوە
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبای رووناکی رووینەداوە.
وەزارەتە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەیە بەتایبەتی لە مانگی کانوونی دووەم. ئاماژە بەوەشدەدات، ئەم زستانە بەراورد بە زستانەکانی دیکە، بەهۆی کەشوهەوای نائاسایی ساردوسەرماوە بەکارهێنانی کارەبا زیاتربووە.
بەگوێرەی ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر گرانبوونی نرخی کارەبا بڵاویکردووەتەوە، ئەوەش هاتووە، دوایین پارەدانی پسووڵەکان ”رەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێكڕا پێکدێت لە 46 رۆژ.”
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەشدەدات، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ رێگاکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکات.