٢٢ ڕۆژە کۆبانێ گەمارۆدراوە
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
گەمارۆکانی چـ.ـەکدارانی حکومەتی سوریا بۆسەر شاری کۆبانێ ماوەی 22 رۆژە بەردەوامە و هاوڵاتییانیش دەڵێن خۆڕاگری تاکە رێگەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.
ماوەی 22 رۆژە گەمارۆیەکی توند خراوەتە سەر کۆبانێ و کاریگەریی خراپی لەسەر دۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵکی مەدەنی دروستکردووە.
دانیشتوانی کۆبانێ بەدەست کەمیی خۆراک بەتایبەت شیری منداڵ دەناڵێنن، ئەمە جگە لەوەی کێبڵەکانی کەرتی کارەبای شارەکە کە بەهۆی شـ.ـەڕ و پێکدادانەکانی مانگی رابردوو زیانی پێگەیشتبوو، نەتواندراوە تا ئێستا چاکبکرێنەوە.
هەرچەندە رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەم بۆ راگرتنی شـ.ـەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان هـ.ـەسـ.ـەدە و دیمەشق راگەیەندرا، بەڵام تاوەکو ئێستا گەمارۆکان لەسەر کۆبانێ بەردەوامی هەیە.
سەرەڕای گەمارۆکان، خەڵکی کۆبانێ بەردەوامن لە بەرخۆدان و دووپاتی دەکەنەوە کە خۆڕاگری تاکە رێگەیە بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کورد لە رۆژئاڤا بەدەستیهێناوە.