بۆچی پارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیادکراوە؟
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، زیادکردنى پارەى بەشەخۆراک بۆ پاڵپشتیی بودجە بووە.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، هۆکاری بڕیاری زیادکردنی پارە بەشەخۆراک لە 500 دینارەوە بۆ هەزار و 250 دینار، بڕیارێکە کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندیی سەر بە ئەنجومەنی وزاریی بۆ کاروباری ئابوری دراوە.
وتیشی، ئامانج لە بڕیارەکە، پاڵپشتیکردنیی بودجە و چارەسەرکردنی کرێی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکان بووە، هەروەها حکومەت لەپێناو پاڵپشتیکردنی بریکارەکان، بڕیاریداوە بە زیادکردنی کرێی بریکارەکان لە 50 دینارەوە بۆ 250 دینار بۆ هەر سەبەتەیەکی خۆراک.