داهاتی هەفتەیهكی سلێمانی ئاشكرادهكرێت
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانیی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەک هەفتەی لە رۆژی 14 شوبات تاوەکو 20ی شوباتی 2026 راگەیاندووە، کە بڕەکەی 11 ملیار و 606 ملیۆن و 360 هەزار و 700 دینار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، 82%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 18%ی بەشێوەی چـ.ـەكە.